لە پەرلەمانی عیراق پشێوی دروستبوو

0

نوچەنێت

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و، لەکاتی گەیشتنی سەرۆکی وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاران رێگەیان لە عەبادی گرت لەوەی قسە بکات.

ئەمیرە زەنگەنە، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند ” دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتیی سەلیم جبوری دەستی پێکرد و، 171 پەرلەمانتاریش ئامادەی دانیشتنەکەن”.
بەپێی زانیارییەکان، کاتێک حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێتە پەرلەمان،بەشێک لە پەرلەمانتاران دەستدەکەن بە هوتافلێدان و هاوار دەکەن عەبادی بچێتە دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com