داعش یان نەوت، کامیان بۆ عێراق مەترسیدارترە؟

0

نوچەنێت
ماڵپەڕی ئۆڤیل پرایز لە راپۆرتێدا دەنووسێ: هەناردەی نەوتی عێراق لە کەنارەکانی باشوورەوە، رێکۆردێکی مانگانەی باڵای تۆمار کردووە و دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە نیازە لە رێی سنووری خۆی لە گەڵ ئێران، پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی نوێ دەستپێبکات، هەموو شتێک بەو شێوەی کە وێنا دەکرێ دڵخواز نییە و کەرکوک، ناوچەی نەوتیی لە بەشی باکوری بۆتە مەیدانی ململانێ و توندوتیژی.
بە رواڵەت هەموو کاروبارەکانی عێراق رووی لە باشی و پێشکەوتنە. عێراق هیچ کات نەیویستووە بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی فریز بکات و، تەنانەت لە مانگی ئەپریلی ئەمساڵ بە بەرزکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خۆی، گوشاری خستە سەر بازاڕی زێڕی رەش لە جیهاندا.
بە گوێرەی داتا و زانیاریەکانی رۆیتەرز،عێراق لە ٢٤ رۆژی یەکەمی مانگی ئەپریل، رۆژانە ٣.٤٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە. لە مانگی نۆڤامبەری ساڵی رابردووش رۆژانە٣.٣٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.
بە گوێرەی ئۆڤیل پرایز، کەرکوک لە ناوچەیەکی هەستیار هەلکەوتووە. ئەم ناوچەیە مەیدان و کیڵگەی بەربڵاوی نەوتە، کە لە دوو ساڵی رابردوودا لە لایەن داعشەوە کەوتۆتە بەر هەڕەشە و مەترسی. ئەم شارە هەروەک خاڵی جێی ناکۆک و ململانێیە لە نێوان دەوڵەتی مەرکەزی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و، کۆنتڕۆڵی و ئیدارەی ناوچەکە جێی مشتومڕ و ناکۆکییە.
لە مانگی مارس، مانگی رابردوو بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی پشتگیری خۆیان بۆ پێکهێنانی کۆمپانیای نەوتی”کۆمپانیای نەوتی باکور، لەم شارە خستە روو.بەرپرسانی کەرکوک و هێزەکوردیەکان پەیڕەوی لە یاسای عێراق دەکەن.
بە گوێرەی ئەم یاسایە لە ئەگەری ئەوەی کە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی نەوت، رۆژانە لە ١٠٠ هەزار بەرمیل تێپەر بێ، رێگەیان پێدراوە کە بە شێوەی جیا کۆمپانیایەکی نەوتی دابمەزرێنن .دەگوترێت بەرهەمی رۆژانەی نەوتی کەرکوک زیاتر لە ١٥٠ هەزار بەرمیلە.
ئیدارەی کەرکوک لە پلانیدایە کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بە سەر نەوتەکەیدا هەبێت و، کوردەکانیش بۆ گەیشتن بەم مەبەستە قبووڵیان کردووە کە مانگانە ١٠ ملیۆن دۆلار بدەن بە کەرکوک. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەغداد لە دژی بەستنی ئەم رێککەوتنە وەستاوەتەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای”جنیڕاڵ ئێلێکتریک”یش بە مەبەستی بردنەسەرەوەی ئاستی سود وەرگرتنی عەمەلیاتی داراییەکانی عێراق، لە بواری وزەوە، رێککەوتنێکی لە گەل وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە واژۆ کردووە.
بەغداد گەشبینە بەوەی کە بە هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران، بتوانی لە رێی سنورەکانی خۆی لە گەڵ ئەم وڵاتە پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەستپێبکات.
بە پێی لێکدانەوەی ئۆڤیل پرایز، لە ئێستادا، داعش فاکتەریکی تێکدەرە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، کێشە وتەنگژەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە. لە وەها دۆخێکدا ئێران بۆ هەردوولا بەرگێکی براوە هەژمار دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com