دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی قبووڵ ناکرێت

0

نوچەنێت

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراقی رەتكردەوە، ئەویش دەڵێت پاشگەزبوونەوە نییە.

دوای ئەوەی عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرانی فراكسیۆنی مواتینی لە پەرلەمانی عێراق رادەستی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێَراق كرد، لە 24/3/2016 عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە عەبادی كرد.

عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێیڕاگەیاندووم دەستلەكاركێشانەوەم لە پۆستی وەزیری نەوت قبوڵ ناكات، بەڵام من لەو بڕیارە پاشگەزنابمەوە، هاوكات جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی كەسێكی دیكە دەكەمەوە بە راوێژكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەكەی عەبدولمەهدی دەڵێت “دەستلەكاركێشانەوەكە بۆ من فەرهەنگە و پەیڕەوێك بوو لەسەری رۆییشتم، چ لەڕووی پێگەی حكومی یان لە رووی رێكخستنەوە، هەڵاتن و چۆكدادان نییە لەبەر گوشار، بە پێچەوانەوە بەرەنگاربوونەوەی گوشاری زۆرە و دەرچوونە لە پێگەیەكی پەكخراو بەرەو پێگەیەكی كاراو كراوەتر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com