نوچه‌نێت-هه‌ولێر
بازنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئاشكرای كرد كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێ و له‌سه‌ركارلادانی تاوتوێ ده‌كرێ.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی بازنه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرای ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بابه‌تی له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌خاته به‌رباس و تاوتوێیان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان بن و گوتی، بابه‌ته‌كانی دانیشتنه‌كه گشتگیرده‌بن. بێئه‌وه‌ی ئاماژه به پرسی له‌سه‌ركارلادانی خۆی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات.