نوچەنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك سینه‌ما به‌یزا له ناوچه‌ی به‌غداد جه‌دیده ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له نزیك سنه‌ما به‌یزا له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
هه‌ر به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێزێكی ئه‌منی له‌ئێستادا، ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێگه‌ناده‌ن كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه نزیك ببێته‌وه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه پێنج كه‌س كوژران و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ره‌وشی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013وه به بارێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له عیراق (یۆنامی) له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی 2016 رایگه‌یاند، له مانگی ئاداری رابردوو به‌هۆی كاره توندوتیژییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی وڵات، 2680 عیراقی كوژراون و برینداربوون، ئاماژه‌ی به زیادبوونی ژماره‌كه‌ش كرد به‌راورد به مانگی شوباتی رابردوو.