نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میلیشیا شیعه‌كان گه‌مارۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌یان دا، ئه‌وه‌ش كاتێك ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بڕیاری لێپرسینه‌وه‌ی پارێزگاری دیاله‌ی دابوو.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه نه‌یوویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، ده‌ڵێت ده‌یان چه‌كداری عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، به‌در و ئه‌بوفه‌زڵی عه‌باس له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆبوونه‌وه تاكو ئه‌نجوومه‌نه‌كه چاوترسێن بكه‌ن و، نه‌هێڵن موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگار له‌سه‌ر كار لادرێ، چونكه ئاسانكاری زۆر بۆ ئه‌و میلیشیا شیعانه ده‌كات. هه‌روه‌ك شه‌وی رابردووش به ناو و ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه كراوه و پێیانگوتون، نه‌كه‌ن بیر له لادانی پارێزگار بكه‌نه‌وه كه كه‌سێكی شیعه مه‌زهه‌به.
ئه‌نداكه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله گوتوویه‌تی، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌ڵ له‌سه‌ركارلادانی موسه‌ننا ته‌میمیدان.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ بانگێشتی پارێزگای دیاله‌ی كرد. تاكو لێپرسینه‌وه‌ی لێبكات له‌سه‌ر تێكچوونی رەوشی ئه‌منی پارێزگاكه و زۆربوونی دیارده‌ی كوشتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی پارێزگاكه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه.