نوچە-باشگاه خبرنگاران
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”، سیستمی حکومەتی تورکیا بە نازییەکان دەشوبهێنێ و جەخت دەکاتەوە، کە هیتلەر و ئەردۆغان هیچ جیاوازیەکیان پێکەوە نییە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێت: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە گەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە راستگۆ نین و بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان لایەنگری لە رێکخراوەتیرۆریستیەکان لەوانەی داعش و، بەرەی نوسرە دەکەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان لە شای ئەزمیر دەڵێت: پارتی داد وگەشەپێدان بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داود ئۆغڵو توانای روبەروبونەوەی هێرسەکانی داعشیان بۆ سەر شاری سنووریی کلیلیس نییە، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە داععش بەڵگەکانی هاوکاری و پەیوەندی نێوان دوو لایەن ئاشکرا بکات.
دەمیرتاش هەروەها هێرشە سەربازیەکانی تورکیا، بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان تورکیا لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە مەحکوم دەکات .