نوچە-تسنیم
بە پێی ئەنجامەکانی دوایی راپرسی ٥١% لە خەڵکی ئیسرائیل پێیانوایە سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا لە ئۆباما باشترە.
بە پێی ناوەندی راپرسی تی.ئێن.ئێس، کە لە سەرداوای کەناڵێکی ئیسرائیلی ئەنجام دراوە،٥١%ی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بە دەر لەوەی کە کام پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت پێێانوایە، کە سەرۆککۆماری دواتری ئەمریکا باشتر لە قازانج و بەرژەوەندی ئیسرائیل دەجووڵێتەوە.
بە پێی ئەم راپرسیە،٢٦%ی خەڵکی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، کە سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا بە لایانەوە هیچ جیاوازییەکی نابێت.١٥% گوتویانە کە بۆچوونێکی تایبەتیان لەم بارەوە نییە و تەنها ٨% پێێان وایە کە ئۆباما لە بەراود لە گەڵ سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا باشترە .
لە درێژەی ئەنجامی راپرسیەکەی ناوەندی تی، ئێن، ئێس هاتووە:٦٨ %ی ئیسرائیلیەکان روانگەیەکی ئەرێنییان بە نیسبەت هێلاری کلینتۆنەوە هەیە و، لە بەرامبەردا ٤٣% رایان لە سەر دۆناڵد ترامپ هەیە.