نوچه‌نێت- سۆمه‌رییه
رۆژی شه‌ممه ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق، به هه‌موو لایه‌كدا ته‌قه‌ی كرد كاتێك له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سۆمه‌رییه هێرشی كرده سه‌ر حیزبی ده‌عوه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و حه‌شدی شه‌عبی و حیزبی ئیسلامی و مانگرتنی په‌رله‌مانتاران.
موتڵه‌گ هێرشی كرده سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌وه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ر 80% ی پۆسته گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا گرتوه.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هه‌نوكه‌یی ئێرانی له‌هه‌مبه‌ر قه‌یرانی سیاسی ئێستای عێراق ئاشكرا كرد.
موتله‌گ له به‌رنامه‌ی ” گفتوگۆی تایبه‌ت” ی كه‌ناڵی سۆمه‌رییه گوتی ” سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ر به حیزبێكه، كه به درێژایی ساڵانی رابردوو ده‌وڵه‌تی قۆرغ كردوه، به‌جۆرێك هه‌موو قوڵاییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تی حیزبی ده‌عوه‌یه” ئه‌وه‌شی وت كه ” 80% ی پۆسته گرنگه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ده‌ست ئه‌و حیزبه‌وه‌یه”.
موتڵه‌گ ئه‌وه‌شی وت كه ” عه‌بادی ناتوانێت كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه نزیكن له حیزبه‌كه‌یه‌وه” ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ” ترسێكی گه‌وره هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تی یه‌ك حیزب، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه قبوڵی ناكه‌ین”.
موتڵه‌گ باسی ” ژه‌مه خۆراكێكی سیاسی” كرد بۆ مانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به ” كاریگه‌ری ئێرانی”.
موتله‌گ دەڵێت ” ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری سه‌لیم جبوری بگرێته‌وه ، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی تر بگرێته‌وه له ده‌وڵه‌تدا” جه‌ختیشی كرده‌وه كه ” كه‌موكووڕی زۆر له په‌رله‌مان و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه”.
ئه‌و ده‌ڵێت ” ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی زۆر هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی جبوری و عه‌بادی و مه‌عسوم له پۆسته‌كانیانداو، كاریگه‌ری ئه‌مریكا له‌م قه‌یرانه‌دا زۆر گه‌وره نه‌بوو، به‌ڵام ئێرانییه‌كان به قوڵی كاریان له‌سەر ئه‌م قه‌یرانه كرد و توانیشییان كاریگه‌رییان هه‌بێت”.
موتڵه‌گ ئاماژە بەوە دەکات کە ” باڵیۆزی ئێران له‌سه‌ر داوای خۆی سه‌ردانی كردم دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوتله سیاسییه‌كانی تری كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ژه‌مه خۆراكه‌كه ته‌واو ببو ئینجا هات بۆلای من”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دوپاریدەکاتەوە کە ” عه‌بادی له زیاتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتویه‌تی، كه ئه‌و به‌په‌رۆش نییه بۆ گۆڕانكاری، له دوا كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان وتی بابه‌تی گۆڕێنی وه‌زیره‌كان تێده‌په‌ڕێنین. هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی كاره راسته‌كه‌یه”.
موتله‌گ هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و گوتی ” بوونی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ره‌تاوه بۆ برگری كردن له به‌غدا و ناوچه‌كانی تر گرنگ بوو، تا ئێستاش بۆ رزگار كردنی هه‌ندێ ناوچه و یارمه‌تیدانی سوپا گرنگه، به‌ڵام ترسێكی گه‌وره‌م هه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی سوپایه‌كی هاوته‌ریبی سوپای عێراق بێت”.
هاوکات هێرشی كرده سه‌ر حیزبی ئیسلامی عێراق، كه تارق هاشمی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ” ئه‌وه‌ی له ئه‌نبار رووده‌دات ململانێی سیاسی نێوان حیزبی ئیسلامی و وه‌قفی سوننه‌یه، خه‌ڵكی ئه‌نبار هه‌ست به ترسێكی زۆر ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه دووباره میلیشیاكانی حه‌ماس بگه‌ڕێنه‌وه كه وه‌ك ده‌وترێت سه‌ر به حیزبی ئیسلامی عێراقیین و، ده‌ست وه‌ربده‌نه ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانه‌وه و ئه‌نبار ببێته شوێنێك میلیشیا به‌ڕێوه‌ی ببات”.
موتڵه‌گ هه‌روه‌ها هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتره مانگرتوه‌كان و به‌وه وه‌سفی كرد كه ” شۆڕشێكی سپییه‌و هه‌ندێك كه‌س پیسییان كردوه. مانگرتنی په‌رله‌مانتاران شۆڕشێكی سپییه به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پیسییان كردوه كه نه‌ده‌بوو له‌ناویاندا بن. زۆر كه‌س ویستویانه بچنه ناو ئه‌و بزوتنه‌وه راستخوازییه‌وه به‌ڵام كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌یان بینی دوودڵ بوون، له‌گه‌ڵ بوونی كه‌سایه‌تی گه‌وره و به‌ڕێز له‌ناویاندا. ئه‌و كه‌سانه خۆیان گه‌نده‌ڵكارن و ده‌یانه‌ویست هه‌موو كۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵ بكه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سواری شه‌پۆله‌كه ببن و موزایه‌ده بكه‌ن مانییان گرتوه”.
له‌و كاته‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران، ویستی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی بگۆڕێت عێراق توشی قه‌یرانێكی سیاسی بوه، كه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان له شه‌وی 12ی نیسانه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن كردوه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گۆڕانكارییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌زاران لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له مه‌یدانی ته‌حریر ده‌ستیان به مانگرتن كرد له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ فشار دروست كردن به ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات.