نوچەنێت-رادیۆ فەردا
باراک ئۆباما، سەرکی ئەمریکا کە سەردانێکی دوو رۆژەی ئەڵمانیای کردووە، وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی ئانجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرەورووبونەوەی لە گەڵ قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشتگیری لە بیرۆکەی دانانی ناوچەی ئەمن بۆ پەنابەران لە سوریا ناکات.
ئۆباما، رۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئاپریل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ مێرکل رایگەیاندووە کە، لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە مەسەلەی قەیرانی پەنابەران مێرکل لە راستای دروستی مێژوو وەستاوە.
باراک ئۆباما، هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکانی مێرکل بۆ دڵسۆزی و وەرگرتی هەڵوێستی مرۆڤ دۆستانە لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی پەنابەران ستایشی ناوبراو دەکات.
لە هەمان کاتدا، پلانی مێرکل بۆ دانانی ناوچەی پارێزراو لە ناو خاکی سوریا بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لە گەڵ دژایەتی ئۆمابا بەرەوڕوو بۆتەوە.
ئۆباما، رۆژی یەکشەممە رایگەیاندووە کە، پشتیوانی لەم پلانەی مێرکل ناکات، چون پێویستی بە بەڵێنی هاوکاریآ سەربازی بەربڵاو هەیە.