نوچە-مێهر
سەرۆککۆماری میسر شەوی رابردوو لە وتارێکدا رایگەیاند، کە رێگە نادەن هیچ کەس ولایەنیک ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی سکای نیوزی عەرەبی،عەبدولفەتاح سیسی،سەرۆککۆماری میسر، لە یادی ٣٤ ساڵەی ئازادکردنی سەحرای سینا وتارێکی پیشکەش کردووەو دەڵێت: قاهیرە رێگەنادات بە هیچ شێوەیەک ئاسایشی نەتەوەیی میسر هەڕەشەی لە سەر بێت.
سیسی رایگەیاند: ئاسایشی نەتەوەیی میسر هێڵی سوریی قاهیرەیە و، چالاکی گروپە تیرۆریستیەکان لە سینا بە هاوکاری و هەوڵی هەمەلایەنەی هێزەچەکدارەکانی میسر بەرەبەرە کەم دەبێتەوە.
دەوڵەتی میسر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپەتیرۆریستیەکان لە سەحرای سینا، پڕۆژەیەکی درێژماوەی بەدەستەوەیە و سەحرای سینا لەماوەی رابردوودا بۆتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوپا و پۆلیسی میسر.