ئۆباما:ناردنی هێز بۆ سوریا هەڵەیە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەمرۆ یەکشەممە ٢٤ی ئەپریل رایگەیاند، ناردنی هێز بۆ سوریا لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواوە، بە مەبەستی رووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد هەڵەیەکی گەورەیە.

باراک ئۆباما ئەم لێدوانەی لە میانەی وتووێژێک لە گەڵ کەناڵی هەواڵی بی بی سی، لە لەندەن خستۆتە روو و دەڵێت: لە کاتێکدا کە یارمەتی بە چارەسەری ناکۆکیەکان لە نێوان بەشار ئەسەد و دژبەرانی دەدات، لە هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر داعش بەردەوام دەبن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئاپریل کۆتایی پێهات گوتویەتی: لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە رێگەی گوشاری نیودەوڵەتی بۆ سەر پشتیوانانی سوریا بەتایبەت ئێران  وروسیا، هەروەها ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو دەکرێ یارمەتی بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بکرێ.

لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا زیاتر لە ٢٧٠ هەزار کەس کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com