نوچە-ئیسنا
سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی دۆمای روسیا، بە هۆی سەرنجنەدان بەو وڵاتانەی کە گرنگی بە بەها جیهانیەکانی ئەمریکا نادەن، بە رەگەزپەرەستی سیاسی تۆمەتبار دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی ئیتارتاس، ئالێکسی پوشکۆف سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی دۆمای روسیا دەڵێت: پرسیاری ئەوەمان لێدەکەن کە پاڵپشتی ئێوە کێێە؟ ئەم جۆرە پرسیارانە ئاماژەیەکە بۆ رەگەزپەرەستی سیاسی. دەبی ئەوەش بڵێن کە چەندین وڵاتی جیهان لایەنگریمان لێدەکەن.
پوشکۆف دەشڵێت: لە راستیدا نیوەی زیاتری مرۆڤایەتی لە گەڵ میحوەری ئەمریکا دژایەتی هەیە، سەیری وڵاتانی چین ، بەرازیل، بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و دنیای عەرەب بکەن.
سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی دۆمای روسیا ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەو بەشەی جیهان کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات لە جیاتی سەربەخۆیی، بەستراوەییان لاپەسەندە وئێمەش لەم رووەوە هەوڵدەدەین کە سیستمێکی نوێی جیهانی بێنینە کایەوە.ئ ێمە لە راستیدا کار بۆ نەمانی ئەم دۆخە دەکەین.