نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ ئازادی عێراق (EIFA)، پشتیوانی دروستبوونی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات له عێراق دەکات و جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵ ده‌كاته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئاشتی و دیموكراتی له‌و وڵاته‌دا ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: دوورخستنه‌وه‌ی به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئێران، له پێكهاته‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها له ناو سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێرانن دوور بخرێنه‌وه، كه فاكته‌ری سه‌ره‌كی دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی و جه‌نگی تایفه‌گه‌رییه.
دووه‌م: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ رێگریكردن له ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموونی ئیران و به‌كرێگیراوه‌كانی، نه‌ك وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2014 بێت كه له‌ژێر ویلایه‌تی نوری مالیكی‌دا، به‌رێوه چوو، به‌ڵكو ده‌بێت ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق بێت، چونكه مالیكی بوكه‌ڵه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست رژێمی ئێرانه‌وه و هه‌موو به‌رنامه‌كانی ئه‌وی جێبه‌جێ ده‌كرد.