حەیدەر عەبادی سەبارەت بە روداوەکانی خورماتوو داواکارییەکی هەیە

0

نوچەنێت

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، راگەیێندراوێكی لەبارەی رەوشی خورماتوو بڵاوكردە ،و داوای لە هەموو لایەنەكان كرد واز لە ئاژاوە بێنن و هەوڵەكانیان بۆ لەنێوبردنی دووژمنی هاوبەش كە داعشە چڕبكەنەوە، هەروەها داواشی لە سوپای عێراق كرد، هەموو رێوشوێنێكی سەربازی بگرێتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە.

لە بەیاننامەیەکی ئۆفیسی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە ” حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوا لە سەرکردەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکات، کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی خورماتوو و، ئەو شەڕە رابگرن کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پەیوەندی بە هەموو سەرکردەکانەوە کراوە، بۆ ئەوەی پڕشکی ئاگرەکە زیاتر نەبێت و هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە دژی دوژنمە تیرۆرستەکەمان کە داعشە.

شەوی رابردوو 23-4-2016 شەڕ لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، هەڵگیرسا و شەڕەکە تاوەکو ئێستا 24-4-2016 بەردەوامە، بەهۆیەوە چەند کەسێک لە هێزەکانی پێشمەرگە شەهیدبوونە و چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبیش کوژراون، هەروەها هێزی زیاتری پێشمەرگە رەوانەی شارۆچکەکە کراوە کە 100 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای سەڵڵاحەدین دوورە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com