نوچەنێت
مێرکل لە ناو خاکی سوریا پلانی دانانی ناوچەی ئەمنی بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە هەیە. پلانێک کە پێشتر لە لایەن تورکیاوە پێشنیار کرابوو بەڵام لە لایەن گرووپە فریاگوزاریەکانەوە پێسوازی لێنەکرا.
بە پێی ئەم پلانە، ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا خوازیاری دانانی ناوچەیەکە کە ئاگربەست بە کردەوە تیایدا پەیڕەو بکرێ و بە شێوەیەکی هەستپێکراو ئەمن بێت.
ئاگربەستێکی لەرزۆک کە بەرلە دەستپێکی خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی جنێف، پێکهاتبوو لە ئێستادا مەترسی هەڵوەشانەوەی لە سەرە و دژبەرانی دەوڵەتی سوریا و هاوپەیمانەکانیان بەردەوام هێزەکانی حکومەتی سوریا، بە پێشێلکردنی تۆمەتبار دەکەن.
ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری رێکخراوە فریاگوزاریەکان دەڵێت: نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە وەها پلانێک لە کاتێکدا ئەمن و ئاسایشی پەنابەران گەرەنتی نەکراوە هۆشداری دەدات.