نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
چه‌ند وێنه‌یه‌كی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بوونه‌وه، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نگرێكیدا له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عادی سه‌ربازییدا ده‌رده‌كه‌وێت و، كێشی زۆر زیادی كردوه كه هه‌ندێك كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه كه جوڵه‌ی كه‌مه و هه‌ر له‌سه‌ر جێگایه.
ئاماژه به‌وه كراوه كه موباره‌ك هه‌میشه له‌سه‌ر جێگایه له نه‌خۆشخانه، به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ناجوڵێت، پێشتریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوه‌ته ته‌والێت توشی شكانی ئێسك بوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موباره‌كیش دووپاتییان كرده‌وه، كه موباره‌ك گرنگی به رووداوه‌كانی رۆژانه ده‌دات و رۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه و سه‌یری به‌رنامه گفتوگۆییه‌كان ده‌كات، هه‌میشه‌ش سوزانی هاوسه‌ری و جمال و عه‌لائی كوڕی له‌گه‌ڵیدان له‌گه‌ڵ فه‌رید دیبی پارێزه‌ری.


