نوچه‌نێت- په‌یمانگای به‌رلین بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژئاوایی هۆشداری ده‌ده‌ن، له‌و كاره‌ی كه داعش به‌نیازه بیكات به به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك چه‌كێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی په‌یمانگای به‌رلین بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ڵمانیا كردونی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌شت به‌نداوی سه‌ر روباری دیجله و فوراتدا گرتوه له عیراق.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و راهێنانه كردووه، كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ئه‌و به‌نداوانه كردوویانه بۆ به‌كارهێنانییان وه‌ك به‌ربه‌ستێكی ئاوی و وێرانكه‌ر له كاتی بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش.
له‌و توێژینه‌وه‌دا هاتووه، كه داعش مینڕێژ كردنی ئه‌و به‌نداوانه و ته‌قاندنه‌وه‌یان وه‌ك دوا كارت به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رگری كردن له مانه‌وه‌ی، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شی له وڵاتی چین وه‌رگرتوه كاتێك له ساڵی 1938 بۆ به‌رگری كردن له خاكه‌كه‌ی به‌نداو و هۆڕه‌كانی سه‌ر رووباری زه‌ردی كرده‌وه له‌به‌رده‌م سوپای ژاپۆن، له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان چین و ژاپۆن. ئه‌مه‌ش چه‌كێكی كاریگه‌ر بوو.
هه‌روه‌ها شیعه‌كانی باشوری عێراق، له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌مان چه‌كییان به‌كارهێنا بۆ دروست كردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م هاتنه پێشی سوپاكه‌ی سه‌ددام حسین له ناوچه‌كانی به‌ره‌و باشووری عێراق، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو پاڵی به سه‌ددامه‌وه نا هۆڕه‌كانی باشووری عێراق وشك بكات، وه‌ك سزایه‌ك بۆ شیعه‌كانی باشوور و رێگری كردن له‌وه‌ی كه جارێكی‌تر نه‌توانن رێگری سروشتی له دژی به‌ره‌و پێشچوونی سوپاكه‌ی به‌كاربهێنن.