نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی سه‌دا
سوفیان سامه‌رایی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراق ده‌ڵێت، پلانێكی ئێرانی-ئه‌مریكی هه‌یه بۆ شێواندنی شێوه‌ی سعودیه و عه‌ره‌ب.
سامه‌رایی له تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت ” لۆبی ئێرانی به هه‌موو هێزییه‌وه و به‌و پارانه‌ی كه مالیكی دزیویەتی، له‌ناو ئه‌مریكا له جوڵه‌دایه بۆ شێواندنی وێنه‌ی سعودیه و عه‌ره‌ب و به‌ستنه‌وه‌ی به رووداوه‌كانی سێپته‌مبه‌ر، پێویسته لۆبییه‌كی دژ به‌وه رێكبخرێت”.
هه‌روه‌ها دەڵێت ” ترسناكترین پیاو له سیاسه‌تی عێراقدا، پیاوی پشت په‌رده‌كان عه‌لاوییه، ده‌زانێت كه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كات بۆ رزگار كردنی ماڵی شیعه له هه‌ر ناكۆكییه‌ك”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” عه‌ره‌بی سوننه ته‌نانه‌ت له پشت په‌رده‌شه‌وه سیاسه‌توانی لێهاتوو و به ئه‌زمونیان نییه تا رێبه‌رایه‌تییان بكات، ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه لای سوننه‌كان روانگه‌یه‌ك هه‌یه كه پێیان وایه ئه‌وه‌ی له‌وان به‌هێزتر بێت له‌رووی فیكره‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌یبینن نه‌ك وه‌ك هاوڕێ”.
سامه‌رایی ئاماژە بە رۆڵی ئەیاد عەلاوی دەکات ” ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركه‌وتووبووە له راكێشانی ده‌نگی سوننه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست هه‌مووی به‌فیڕۆ دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماڵی شیعه و سه‌ركرده سوننه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به ئاسووده‌یی تامه‌كه‌یان چه‌شت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت گه‌مه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ شیعه بكه‌یت ئه‌وا هیچ چاره‌یه‌كت له‌به‌رده‌ست نییه جگه له‌وه‌ی وه‌ك خۆیان زه‌رده‌خه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ بگۆڕیته‌وه و دبلۆماسی و هێمن بیت ، به‌ڵام له‌سه‌روو ئه‌وانه‌وه پلان دابڕێژی، عه‌لاوی ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان كرد”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئەوە دەخاتەروو کە ” ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده سوننه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و هه‌ندێك وڵات متمانه‌یان به ئه‌یاد عه‌لاوی كرد، كاتێكیش ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا له مه‌یدانه سیاسییه‌كه دوور كه‌وته‌وه به بیانووی نه‌خۆشی و بێتاقه‌تی”.
پاشان وتی ” ئێستا رۆڵی عه‌لاوی ده‌رده‌كه‌ویت له پشت په‌رده‌وه بۆ ئاشكرا به‌وه‌ی كه ئه‌و رزگاركه‌ره، به هاوپه‌یمانێتییه‌كی نیمچه فه‌رمی له‌گه‌ڵ مالیكی بۆ له‌بار بردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌قام، چونكه ئاسایشی شیعی بۆ ئه‌و گرنگتره”.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت ” له‌گه‌ڵ پێویستی دروستبوونی ماڵی سیاسی سوننه له عێراق، به هه‌ر نرخێك بێت، ده‌بێت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش پشتیوانی بكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی عه‌ره‌بی، چونكه دۆخه‌كه ئێستا زۆر مه‌ترسیداره”.