نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
رێكخراوی conflict armament research ی قازانج نه‌ویست و پسپۆڕ له بواری چاودێری كردنی چه‌كه جه‌نگییه‌كان ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش زیاتر مۆبایلی نۆكیا 105 به‌كار ده‌هێنن.
توێژه‌ران هه‌ستان به لێكۆڵینه‌وه له‌و 700 پارچه‌یه‌ی له‌و شوێنه‌كانی داعش دۆزراونه‌ته‌وه، كه به‌كاری هێناون بۆ دروست كردنی بۆمب، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چه‌كدارانی داعش زیاتر مۆبایلی نۆكیا 105 یان به‌كارهێناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه و پاترییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه ده‌گرێت و هه‌روه‌ها بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كامێرا و ئه‌پڵیكه‌یشنیشی نیه.