دەوڵەتی سەقامگیر لە عێراق لە خەونەوە بۆ خەون

0

باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە ریاز گوتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی کەنداو دەبێت چاوەرێ بکەن کە ئایا عێراق پێش لە وەرگرتنی یارمەتیە داراییەکانی ئەمجارە دەتوانی قەیرانی سیاسی خۆی چارەسەر بکات یان نا.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، باراک ئۆباما داوای لە سەرکرەکانی عێراق کردووە کە، کێشە ناوخۆییەکانیان وەلابنێن تا بتوانن دەوڵەتێکی سەقامگیر بنیات بنێن.

سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها گوتی: ئێستا کێشەی گەورە لە بەغدا هەمان پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتە لە لایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە. تا ئەو کاتەی کە کابینەی نوێ پێکنەهاتووە، لامان گرنگە کە دڵنیا بین هەر دۆلارێک کە وەک یارمەتی دەدرێت بەم وڵاتە ئایا بە شێوازێکی دورست خەرج دەکرێ یان نا.

رۆژێک پێش ئەم لێدوانەی ئۆباما، ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە وڵاتانی کەنداو کردبوو کە، پشتگیری تەواوی خۆیان لە رووی دارایی و سیاسییەوە بۆ عێراق بخەنەڕوو، داواکارییەک کە ئۆباما لە دیداری لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی کەنداو جەختی لە سەر کردەوە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا، هەروەها ستایشی حەیدەر عەبادی کرد وەک هاوپەیمانێکی باشی ئەمریکا و رایگەیاند کە، بۆ پارێزراوی و سەقامگیری عێراق پێویستە کابینەی نوێ پێکبێت، تا بەغدا بتوانێت تەرکیز بکاتە سەر کێشە درێژماوەکانی خۆی.

رێناد مەنسور، شرۆڤەکاری پەیمانگای کارنگی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەم بارەیەوە رای وایە، کە لەم هەلومەرجەدا پێکهاتنی کابیەنیەکی سەقامگیر لە عێراق، واقعێکی دوور لە راستییە.

ئەم شرۆڤەکارەی پەیمانگای کارنگی دەلێت: لە دۆخی ئێستای عێراقدا چەندین حزب و لایەنی سیاسی بوونیان هەیە. لە پەرلەمان ئەم هێزانە لە دژی یەکتر دەجوولێنەوە و زۆریش بەهێزن. دانوستان و گەیشتن بە سەقامگیری لە راستییەوە دوورە. گەورەترین لایەنە سیاسیەکان لە لایەن گروپێکەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە، لە بنەڕەتدا لە لایەن نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتەوە ئاراستە و رێنوێنی دەکرێت، رۆژ لە گەڵ رۆژ بەهێزتر دەبن.

 لە لایەکی دیکەوە موقتەدا سەدر، کەسایەتی شیعە ریزبەندی کردووە کە بە دوای کەمکردنەوە هێز و دەسەڵاتی ئێرانە لە عێراق. ئامانجی سەرەکی سەدر هێنانە سەر دەسەڵاتی کابینەیەکی تەکنۆکراتە. گروپی سێهەم بە سەرکردایەتی حەیدەر عەبادی، لە هەوڵدایە لە گەڵ لایەنەکانی دیکە رێکبکەوێت، بەڵام لە ژیر گوشاری لایەنەکانی دیکەدایە. عەبادی تا ئێستا دوو جار کابینەی خۆی ناساندووە، بەڵام هەر دوو جارەکە لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بۆتەوە.

سەدر رۆژی چوارشەممەی رابردوو، داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد کە لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. سەدر هۆی ئەم بڕیارەی خۆی بۆ گوشار خستنە سەر نوێنەرانی پەرلەمان لێکداەوەتە، تا لەم رێگەیەوە دەنگ بە کابینە نوێیەکی حەیدەر عەبادی بدەن.

سەدر داواکارە کە خۆپێشاندانی ئاشتیانە وەک رابردوو درێژە بکێشێت، تا هەر وەک بۆ خۆی دەڵێت سیاسیەکان و لایەنگرانی گەندەڵی بکەنە ژێر گوشارەوە.

دوابەدوای هاتنە ئارای ناڕەزاییەکان هەمبەر بە گەندەڵی دەوڵەتی لە عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە زستانی رابردوو رایگەیاند کە، کابینەیەکی نوێ لە تەکنۆکراتەکان پێک دینیت، تا بەرەنگاری دیاردەی گەندەڵی ببێتەوە. بەڵام ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئەم گۆڕانکاریانە خستەڕوو و ئامادەنەبوون دەنگ بە وەزیرە پێشنیارکراوەکانی عەبادی بدەن.

ئەمە یەکەمجار نییە کە خەڵکی بەغداد لە سەر ویستی سەدر مانگرتن و خۆپێشاندان بەڕێوە دەبەن. رۆژانی کۆتایی زستانی رابردوو مانگرتنێکی درێژماوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێوەچوو کە، ژمارەیەکی بەرچاو لە بنکە و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی و دیپلۆماتکارەکانی تێدا جێگیرە و بە شێوەیەکی توندوتۆڵ لە ژیر کۆنتڕۆڵ و چاودێری ئەمنیدایە.

شرۆڤەکارێکی پەیمانگای کارنگی، رای وایە کە موقتەدا سەدر کەسێكی لێبڕاو  سیمایەکی شوێندانەرە. زۆر بە جددی نەتەوەخوازە، بەڵام هاوکات دژ بە بیانیەکانە، هەم بە لە پەیوەند بە ئەمریکا و هەم لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران. وادێتە بەرچاو کە ئامانجی سەدر رێکخستن و یەکگرتوویی شیعە و سوننەیە، لەم روانگەشەوە زۆرتر لایەنگری نەتەوەخوازی عێراقییە.

شارەزایانی سیاسی پێیان وایە کە، سەدر چەند سیمایەکی جیاوازی هەیە، ئەمەش هۆکارێکە تا گومان بخرێتە سەری. لە ژیر رێنوێنی سەدر بە سەدان هەزار کەس دێنە سەر شەقام. بەڵام تا ئێستا سەرکەوتنی بە دەستنەهێناوە. سەدر لە مانگی رابردوو، بڕیاریدا بەشداری چارەسەری قەیرانی عێراق بێت. بڕیاریدا ناڕەزایی خۆی بخاتەڕوو، توانی بزووتنەوەی ناڕەزایی لە مەیدانی تەحریرەوە بگوازێتەوە بۆ ناوچەی سەوز و تەنانەت ناوخۆی پەرلەمان. سەدر توانی کێشەکە بباتە بەرەی هەرە پێشەوە. هەر بۆیە دەکرێ بگوترێت  کەسایەتیەکی کاریگەر و لێبڕاوە.

سەدر لە دوای کەوتنی بەعس، برینداری دەستی ئەو مێژووەیە کە ئەمریکیەکان بۆ عێراقیان هێنایە ئاراوە. سەدر هێزی مەهدی لە گروپێکی چەکدارەوە کرد بە لایەنێکی مەدەنی و سیاسی و ناوی لێناوە بریگاردی ئاشیی. سەدر سەر بە بنەماڵەیەکی ناسراوە و دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا هاتنە عێراق، بە درێژایی ١٣ ساڵی رابردوو، داوای لە پەیڕەوانی شیعەی خۆی کردووە کە لە دژی ئەمریەکیەکان بوەستنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com