نوچەنێت
هەفتەی ڕابردوو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هەوڵێكی گەورەی خستە گەڕ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەك لەنێوان وڵاتانی فرۆشیاری نەوت لە جیهاندا،سەرەڕای شکستهێنانی کۆبونەوەکە و نەبوونی هیچ ئەنجامێك، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەشبینی خۆی بەو کۆبوونەوەیە ڕاگەیاند و پێی وایە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و هاوکاری وڵاتەکەی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوت دووپاتدەکاتەوە.
هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە دەوحە بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکەش بە شکستخواردوو لەقەڵەمدرا چونکە هیچ ڕێك کەوتنێکی بەدوای خۆیدا جێ نەهێشت، وەزیری نەوتی ڤەنزویلاش هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی خستە ئەستۆی ئەمەریکا و سعوودیە، لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری نەوتی ڤەنزویلا ڕایگەیاند ؛هۆکارەکان زۆرن، بەڵام سەرەکی ترین هۆکار بریتی بوو لە زەختی زۆری ئەمەریکا و کەمتەرخەمی سعودیە.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیەیتەرز بەپشت بەستن بە هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی (شانا)، کە ئاژانسێکی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لێدوانێکی وەزیری نەوتی ئێرانی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕایگەیاندووە ؛كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دۆحه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه وه‌كو هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ لێی ده‌ڕوانین، کۆبوونەوەکە توانی ببێته خاڵی ده‌ستپێك بۆ دانوستانی نێوان ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك. ئه‌وه‌شی ده‌رخست بۆ ده‌وڵه‌تانی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت كه ده‌بێت شتێك بكرێت بۆ گۆڕینی ڕه‌وشی بازاڕی نه‌وت.”
بیژان نامدار زه‌نگه‌نه وەزیری نەوتی ئێران لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وه‌زیری نه‌وتی باشووری ئه‌فریقا له تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاندووە؛ له‌وكاته‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رئێران هه‌ڵگیراوه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا زیادیكردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت له زیاتركردنی به‌رهه‌مهێنان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پشكه‌ی له بازاڕی نه‌وت به‌هۆی سزاكانه‌وه له‌ده‌ستی چووبوو به‌ده‌ستی ده‌هێنێته‌وه.