کێری: دڵنیا نیم پوتین راستگۆ بێت

0

نوچەنێت-ئیسنا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت دڵنیا نییە لەوەی کە ئایا ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا لە ئامانجی راگەێندراوی سەبارەت بە شەڕ لە دژی تیرۆریزم راستگۆ بێت.

جۆن کێری لە دانیشتنی لە گەڵ سەرنووسەرەکانی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، باس لە ناردنی چەک و تەقەمەنی روسیا دەکات بۆ دەرەوەی شاری حەلەب و هاوکات نیگەرانی خۆی لە پێشێلکردنی ئاگربەستی سوریا دەخاتەڕوو.

کێری، لەم دانیشتنەدا کە هاوکات لە گەل وتویژەکانی جنیف، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیانە لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی ناوخۆی سوریا بەڕێوەچوو گوتوویەتی: هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە بە بەشداری دیپلۆماسیانەی سوریا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دڵگەرمە، بەڵام دڵنیاش نییە کە ئایا پوتین لەم بارەیەوە راستگۆ دەبێت.

کێری ئەوە دەخاتەڕوو کە، ئێمە نەماندەتوانی بە دیار پشتگیریەکانی روسیا لە دەوڵەتی سوریا دانیشین و رێگەمان دابایە کە نەیارانی سەرکوت کردبایە. ئەوەش بە روونی بڵێم کە ئێمە گەمژە نین.

کێری لە درێژەدا دەڵێت: روسیا دەبێت هەلوێستی خۆی سەبارەت بە حەلەب بگۆڕێت، چونکە ئەندامانی بەرەی نوسرە لە هەموو ناوچەکە جێگیرن و ئەم گروپە پابەندی ئاگربەستی سوریا نییە، هاوکات هەندێک لە گروپەکانی دژبەری ئەسەد ئامادەن ئاگربەست قبووڵ بکەن.

وەزیری دەرەوەی روسیا، پێێوایە کە هەڵوێستی هاوبەشی روسیا و سوریا لە چەشنی هەڵوێست و کرداری تیرۆرستان دەبێتە هۆی گەمارۆدانی شارەکان و کوشتاری خەڵکەکەی.

کێری جەخت لەوە دەکاتەوە کە، ئێمە گەمەیەکی جوامێرانەمان دەستپێکردوو و لە رۆژانی داهاتوودا روسیا دەبێت جددی بوونی خۆیان پیشان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com