نوچەنێت-ئیسنا
باڵوێزی سعودیە لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەر عێراق داوامان لێبکات ئامادەین لە دژی داعش و هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم لەم وڵاتە بوەستینەوە.
سامر ئەلسەبهان باڵوێزی سعودیە لە عێراق، لە وتوێژ لە گەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە نێت دەڵێت: سعودیە لە ئێستادا لە هەوڵدایە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەل عێراق لە ئاستێکی باش ببەستێت و، لە راستای بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی لەم وڵاتە بگەنە رێککەوتن.
ئەلسەبهان، وێڕای ئەوەی کە بۆ بەرەنگاربونەویە داعش لە عێراق، جەخت لە ئامادەیی وڵاتەکەی دەکاتەوە دەلێت: ئەگەر عێراق داوامان لێبکات لە گەل جۆرەکانی توندڕەوی لەم وڵاتە بەرەوڕوو دەبینەوە و ئەوەش دەزانین کە، عێراق بە هۆی تاوانەکانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە وەزاڵە هاتووە.