ئەمڕۆ سزای مورسی رادەگەیندرێت

0

نوچەنێت-فارس

ئەمڕۆ شەممە،٢٣ی ئاپریل دادگای تاوانەکانی قاهیرە سزای محمەمەد مورسی، سەرۆککۆماری پێشووی میسر لە پەیوەندی کەیسی سیخوڕی بۆ قەتەر رادەگەێنرێ.

کەناڵی هەواڵی”راشاتودەی” لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بە سەرنجدان بەوەی کە تۆمەتی سیخوریەکەی لە گرنگترینی ئەو تاوانانەیە کە خراوەتە پاڵ مورسی و، کۆبوونەوەی لایەنگرانیشی لە بەردەم دادگا رێگەپێدراوە، هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە لە دەوروبەری ئاکادمی پۆلیسی قاهیرە رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتۆتەبەر.

بڕیار وایە دادگای تاوانەکانی قاهیرە بە سەرۆکایەتی دادوەر”محەمەد شرین فەهمی”بەڕێوەبچێت و سزای مورسی و ١٠ تاوانباری دیکە لە پەیوەندی لە گەل کەیسی سیخوڕی بۆ قەتەر رابگەیێندرێت.

مورسی، لەم کەیسە بەوە تۆمەتبار کراوە کە، بەڵگە نهێنییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی میسری لە سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا رادەستی دەوڵەتی قەتەر کردووە.

جێێ ئاماژەیە، سەرۆککۆماری پێشووی میسر لە پەیوەندی لە گەڵ کەیسی کوشتاری ناڕازیان لە بەرامبەر کوشکی ئیتعادیە بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە. هەروەها لە پەیوەندی لە گەڵ هەڵاتنی لە زیندانی “وادی النطرون” سزای مەرگی بۆ دیاری کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com