نوچەنێت
کۆماری فێدڕاڵی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوە دەکات گەر هات و گورزی دیکەی ئابووری بەر ئابووری وڵاتەکەی بکەوێت ئەوا ڕوسیا ناچار دەبێت نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 25 بهێڵێتەوە، ئەگەر هات و گورز لە ئابووری ڕوسیا نەدرا ئەوا نرخی نەوت جێگیر دەبێت لەنێوانی (40-60) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئەلێکسی ڤێدێڤ بریکاری وەزیری گەشەپێدانی ڕووسیا دوێنێ لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵی ڕاگرتنی نەرخی بەرمیلێك نەوتی لە نێوانی (40-60) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ڕاگەیاند، وە دووپاتی ئەوەشی کردەوە ڕاگرتنی ئەو نرخە پەیوەست دەبێت بە ڕاگرتنی هەڕەشە لەسەر ئابووری ڕووسیا.
بریکاری وەزیری گەشەپێدانی ڕوسیا ئەوەشێ ڕاگەیاند کە “ئه‌گه‌رگورزی دیكه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌وا له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئابووری روسیا ده‌ستده‌كاته‌وه به گه‌شه‌كردن. ئه‌گه‌ر ئابوورییه‌كه‌مان تووشی كێشه‌ی نوێ بووه‌وه، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا سیناریۆیه‌كی نه‌رێنی جێبه‌جێده‌كه‌ین، به ڕاگرتنی نرخی نه‌وت له 25 دۆلاردا، به‌وه‌ش گه‌شه‌كردنی ئابووری روسیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه دواده‌كه‌وێت.”
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌لكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی روسیا،لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ڕایگەیاندبوو نرخی نه‌وتی خاو له‌نێوان (40-60) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گونجاوه بۆ بودجه‌ی وڵات و پیشه‌سازی نه‌وت له ڕوسیا‌و ئەگەر هات و تەنگژەی ئابووری زیاترمان لەسەر درووست نەکرێت هەوڵی بەرزکردنەوەی زیاتری نرخی نەوت دەدەین.