نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ده‌زگایه‌كی ئێرانی بۆ هاوسه‌رگیری موتعه بۆ یه‌كه‌مجار لقێكی خۆی له عێراق ده‌كاته‌وه، بۆ هاندانی پیاوان و ژنان بۆ به‌ستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ دابین كردنی جێگا بۆیان له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی دیاریكراو.
” كۆمه‌ڵه‌ی رێگای ئیمانی خێرخوازی” رایگه‌یاند كه لقه‌كه‌ی له له عێراق ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردوه له رێگه‌ی ریكلامه‌كانی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له هه‌ندێك رۆژنامه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمییه‌كانییان وه‌رگرتوه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانییان له شاره‌كانی عێراقدا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی جادریه به‌رامبه‌ر زانكۆی به‌غدا، چه‌ند لیستێكی لایه ناوی ئه‌و ژنانه‌ی تێدایه كه ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری موتعه ده‌كه‌ن له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه له ” هه‌رێمی كوردستان”. ئه‌م ناوانه ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌و پیاوانه‌ی كه حه‌ز به‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه بۆیان گونجاوه هه‌ڵیبژێرن، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه 16 هۆتێلی هه‌یه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق كه ده‌توانرێت به مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری موتعه به‌كار بهێنرێن.
(ن . ع) خوێندكاری زانكۆیه و ده‌ڵێـت، كۆمه‌ڵه‌كه بڕێك پاره له به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیرییه وه‌رده‌گرێت، به‌جۆرێك پیاوه‌كه كارتێكی مۆبایلی 10 هه‌زار دیناری ده‌داته كۆمه‌ڵه‌كه و 25 هه‌زار دۆلاریش ده‌داته ژنه‌كه بۆ هه‌ر شه‌وێك، له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا پیاوی ئاینییش هه‌یه كه گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه و ماوه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن دیارترینییان سادق موسه‌وییه.