نوچه‌نێت- ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كه رێكخراوی داعش 250 ژنی له موسڵ له سێداره داوه چونكه رد‌یانكردۆ‌ته‌وه ببنه كۆیله‌ی سێكسی بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، له‌سه‌ر زاری سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرس له پارتی دیموكراتی كوردستان گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌و ژنانه دوای ئه‌وه‌ی رەدیانكردوه‌ته‌وه “هاوسه‌رگیری كاتی” بكه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له موسڵ له سێداره دراون.
رۆژنامه‌كه به‌رواری له‌سێداره دانه‌كه‌ی دیاری نه‌كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نه‌وتوه كه ئه‌و له‌سێداره‌دانه به‌كۆمه‌ڵ بووه یان له كاتی جیا جیادا بووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه “هه‌موو قوربانییه‌كان فه‌رمانی رێكخراوی داعشییان ره‌تكردۆته‌وه به ملكه‌چكردن بۆ چه‌كداره‌كان و رازی نەبوون به “هاوسه‌رگیری كاتی”، ئه‌وه‌شی وتوه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی ژنه‌كانی موسڵ بۆ به كۆیله بوونی سێكسی باجه‌كه‌یان به ژیانییاندا”.