مۆسکۆ: رۆڵی تورکیا لە سنوری سوریا تێکدەرانەیە

0

نوچەنێت-فارس

مۆسکۆ وێڕای جەختکرنەوە لەوەی کە دژبەرانی چەکداری سوریا رێوشوێنی تیرۆرستییان گرتۆتەبەر دەڵێت، تورکیا بە مەبەستی تێکدانی رەوتی سیاسی لە سوریا پشتگیری تیرۆریستان دەکات و لە سنورەکانی سوریا رۆڵێکی تێکدەرانە دەگێڕێت.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە مۆسکۆ رایگەیاندووە، کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڕیار وایە ٢٦ی ئاپریل لە گەڵ سەرۆکی رێخراوی قەدەغەکردن و نەهێشتنی چەکی کیمیایی کۆببێتەوە.

زاخارۆڤا دەربارەی دۆخی قەرەباغ گوتویەتی: بەم زووانە شاندێکی روسیا بە سەرۆکایەتی لاڤرۆڤ سەردانی یەمەن دەکات و ئەم شاندە دیپلۆماتکارە لە بەرنامەیدایە سەبارەت بە دۆخی قەرەداغ باس و گفتوگۆ بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە: جێی داخ و نیگەرانییە کە هەندێک لە میدیاکان وادەنوێنن کە ئاگربەستی سوریا دوایین رۆژەکانی خۆی تێپەڕ دەکات.

زاخارۆڤا، پابەندی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی دوولایەنەی ئەمریکا و روسیا دووبارە دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە بڕیاری ژمارە ٢٢٦٨ی ئەنجومەنی ئاسایشمان بەلاوە پەسەندە و چاوەڕوانیشمان ئەوەیە کە لایەنەکانی دیکە سیاسەتێکی هاوشێوەیان هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژە بەوە دەدات: بە پاڵپشتی تورکیا بۆ دژبەرانی دەوڵەتی سوریا و دەڵێت: ئامانجی تورکیا تێکدانی پرۆسەی سیاسی سوریایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com