نوچەنێت-شفقنا
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزیری بەرگری فەرەنسا گوتوویەتی: پێدەچێت بتوانین داعش لە ناو ببەین.
جۆن ئێف لۆدریان، وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاندووە، کە هەلومەرجەکە بە گوێرەی پێویست بۆ لە ناوبردنی داعش ئامادەیە و لەم دۆخەدا کە داعش لە سوریا و عێراق لە پاشەکشەدایە دەکرێت لە ناو ببردرێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا جەختیشی لەو ەکردۆتەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ داعش گەیشتە نزیک دەروازەکانی بەغدا بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠%ی قەلەمڕەوی خۆی لە ژێر کۆنتڕٶڵدا نەماوە.