جەنەڕاڵێکی ئیسرائیلی: شەڕ لە گەڵ حزبوڵڵا یەکلاکەرەوە دەبێت

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

جەنەڕاڵیکی پایەبەرزی سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاپریل هۆشداری دەدات لە ئەگەری روودانی شەڕ لە نیوان وڵاتەکەی و حزبوڵڵا ، لوبنان بە جددی لێی زەرەرمەند دەبێت و تەنها کاولکاریی بۆ ئەم وڵاتە بە دواوە دەبێت.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، جەنەڕاڵ یائیر گوێلان،جێگری ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە توانایی گروپی حزبوڵڵا لە پێکهێنانی مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل بە رادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل حزبوڵڵای لوبنان لە ئێستادا سەد هەزار موشەک و رۆکێتی هەیە.

جەنەڕاڵ گوێلان لە وتوێژ لە گەڵ هەواڵنێران هۆشداری دەداتە حزبوڵڵای لوبنان کە “شەڕی داهاتوو”ی نێوان ئەم گروپە و ئیسرائیل رەنگە لە چاو ئەزموونەکانی بیست ساڵی رابردوو کارەسات و کاولکاریی زیاتری بەدواوە بێت.

جێگری ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل هۆشداریش دەدات کە لە هەر ئەگەرێکدا روودانی شەڕ فرەڕەهەند دەبێت و لە راستیدا دەبێتە شەڕێکی یەکلاکەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com