نوچەنێت
کۆشکی کرێملن لە ڕاگەیەندراوێكی فەڕمیدا ڕایدەگەیەنێت، کۆماری ڕووسیای فێدڕاڵ هێزی سەربازی ناردووەتە باکووری سوریا بۆ هاوکری کردنی ئەو هێزە کوردییەی کە بەرپرسیارییەتی ئەمن و ئاسایشی باکووری سوریای لە ئەستۆ گرتووە.
دوێنێ پێنج شەممە کۆماری فێدڕاڵی ڕووسیا لە کۆشکی کرێملن ڕاگەیەندراوێکی فەڕمی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەوە هاتووە ڕووسیا بڕیاریداوە هاوکاری کورد لە باکووری سوریا بکات لە ڕووی سەربازی و پڕچەك کردنیانەوە، کرێملن هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ڕوسیا لەدوای هاوکاری کردنی کوردی سوریا، بڕیاری ئەوەشی داوە هاوکاری کورد بکات لەچوارچێوەی کۆماری عێراق.
ئاماژەکان هەموو بەڕووی ئەوەدا دەچن ڕووسیا لە مەبەستی هاوکاری کردنی کورد دەیەوێت شوێن پێی خۆی لەناوچەکەدا بهێڵێتەوە و بەتەواوی ناوچەکە بۆ تورکیا و ئەمەریکا چۆڵ نەکات، لێکۆڵەرانی کێشەی کورد و تورکیا هاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ کوردانی باكووری سوریا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە سەرە ڕای دژایەتی کردنی تورکیا لەلایەن ڕووسیاوە زیاتر تووڕە کردنی تورکیای بەدواوە دێت، چونکە کوردی باکووری سوریا بەهۆی نزیکییان لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە و هاوسنوور بوونی باکوری سوریالەڕووی جۆگرافییەوە لەگەڵ تورکیا ،تورکیا بە مەترسی لەسەر وڵاتەکەی تێ دەگات.
پارتی کرێکارانی کوردستان لهلایهن توركیاو ئهمهریكا وڵاتانی ئەوروپاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە، هاوکاری کردنی ڕووسیا بۆ پەکەکە بۆ نەهێشتنی ئەو بۆچوونەی تورکیا و یەکێتی ئەوروپایەو بەوەی کە پەکەکەیان وەك گروپێکی تێرۆریستی ناسیوە.
لە وتارێکیدا لەناو کۆشکی کرێملین ،ڤێلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند :سهربازانی ڕوسیا لەگەڵ كورده سورییهكان لهجهنگی ستراتیژی و پاراستنی حەلەبدا بهشداریدهكهن، ئەمەش یەکەم ئاماژەی ڕاستەوخۆیە کە ڕوسیا نایەوێت دەست لە کوردی سوریا بەربدات.