پەرلەمانی بەحرەین لە دژی تیرۆریزمی ئێران و حزبولڵا شەڕی راگەیاند

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

پەرلەمانی بەحرێن وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ دەوڵەت، لە دژی دژبەران خوازیاری راگەیاندنی شەڕ لە دژی تیرۆریزمی ئێران و حزبولڵای لوبنانە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی”الایام”ی بەحرێن، پەرلەمانی بەحرەین وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆی لە پرۆژەی وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە، لە سەرکوتی دژبەرانی و ناوهێنانی وەک”کرداری تیرۆریستی”، شەڕی لە دژی تیرۆریزمی حزبولڵا و ئێران راگەیاند.

ئەم بڕیارەی پەرلەمان دوای ئەوە هات، کە سەربازێکی بەحرەین لە ناوچەی کربایادی بە هۆی رووداوێکی تیرۆریستیەوە کوژرا و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

پەرلەمانی بەحرەین، وێڕای تۆمەتبارکردنی ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە، پێدارگری لە سەر راگرتن و پێشگرتن بە هەموو شێوەکارێکی تیرۆریستی دەکاتەوە لەم وڵاتە کە لە لایەن ئێران و حزبوڵڵای لوبنانەوە بەرامبەر بە کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و شانشینی بەحرێن پەیڕەو دەکرێ.

پەرلەمانی بەحرێن هەروەها خوازیاری هەڵوێستی هاوبەشی وڵاتانی کەنداو  وکۆمکاری عەرەبییە، تا لەم رێگەوە لە دژی هەڕەشەی ئێران و حزبوڵڵا بوەستنەوە.

بە پێی پرۆژەکەی وەزارەتی بەرگری بەحرەین، کە رۆژی دووشەممەی رابردوو راگەیێندرا، لەو رێکەوتە بەداواوە هێزی بەرگری یان هەمان سوپای ئەم وڵاتە بەرنگاری هەر جۆرە جووڵە و کردەوەیەکی تیرۆریستی دەبێتەوەکە لە لایەن دژ بەرانەوە ئەنجام دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com