نوچە-رادیۆ فەردا
وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئەپریل، بە نێوانگیری رێکخراوی نەتەوەیەککگرتووەکان لە نێوان دەوڵەتی یەمەن و حوسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیرییان لێدەکرێ بەرێوەدەچێت.
دە رۆژ بەر لە دەستپێکی ئەم وتووێژانە، ئاگربەست لە نێوان لایەنەکانی شەڕی یەمەن پێکهاتووە وهەر دوو لا یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.
هەواڵی دەستپێکی وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن، لە لایەن عەبدولەتیف زیانی، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە ریاز بە بەشداری ئەشتۆن کارتەر،وەزیری بەرگری ئەمریکا راگەیێندرا.
بە گوتەی زیانی ،شەش وڵاوتی عەرەبی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمریکا لە سەر ئەوە رێککەوتوون تا لە پرۆسەیەکی هاوبەش پیش بە هاتنی کەشتیەکانی هەڵگری چەک وتەقەمەنی بەرەو یەمەن بگرن.
ئێڕان ویڕای جاخت کردنەوە لە پشتگیری خۆی بۆ حوسیەکان و ناردنی هەر جۆرە چەک وچٶڵێکی بۆ یەمەن رەتکردۆتەوە.
بە پێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دەستپێکی شەڕی یەمەن لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٤٠٠ کەس کوژراون و نزیک بە سێ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە ئاوارە بوونە.