نوچەنێت
نرخی نەوت ئهمڕۆ پێنجشەممە بەئاستێکی زۆر بەرزبووەوەو، دوای ئەوەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لهمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک زۆرترین دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بەپێی رۆیتەرز ئهمڕۆ نرخی گرێبهسته دواخراوهكانی نهوتی برنت گەیشتووەتە 46.10 دۆلار بۆ بەرمیلێک، نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتووەتە 44.43 دۆلار.
بەرپرسی ئاژانسەکە فاتیح بیرۆل ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت بووەتههۆی ئەوەی سەرمایەگوزاری لە کهرتی نەوتدا ٤٠٪ دابەزێت.
زۆرترین دابەزینی سەرمایەگوزاری لهكهرتی نهوتدا لە ئەمریکا، کهنەدا، ئەمریکای لاتین و روسیا بووە.
فاتیح بیرۆل سەرۆکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “ئەمساڵ ئێمە چاوەڕێدەکەین خستنەڕووی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک زۆرترین کەمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت لە ۲٥ ساڵی رابردوودا، بهڕێژهی نزیکهی ۷٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. لەهەمانکاتدا خواستی جیهانی لە بەرزبوونەوەی خێرادایە بەهۆی چین و هندستان و ئەو وڵاتانەی خەریکن گەشە دەکەن”.
ئەم قسانەی سەرۆکی ئاژانسی وزەی نیودەوڵەتی، بووە هۆی ئەوەی ئەو دابەزینەی نەوت كه لە دوای رێککنەکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لە ۱۷ ئەم مانگە روویدا پێچهوانه بێتهوه.