هەواڵنێرانی بێ سنوور: ئازادی راگەیاندکانی جیهان لە دابەزیندایە

0

نوچە-شفقنا

ئاژانسی هەواڵدەڕیی فەڕەنسا دەڵێت: دامەزراوەی نێودەوڵەتی و ناحکومی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، دۆخی ئازادی راگەیەندنەکانی لە ئاستی جیهاندا تاوتوێ کردووە.

ئەم دامەزراوەیە رایگەیاندووە، کە ئازادی راگەیەنەکان لە ئاستی جیهانیدا لە دابەزیندایە و هاوکات پڕوپاگەندە و تەوژمی حکومەت و لایەنە سەڕەڕۆکان لە هەڵکشاندایە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ٢٠١٥ جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئازادی راگەیەنەکان بە تایبەت لە کیشوەری ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە لە دوایین هەڵسەنگاندنی خۆیدا تیشکی خستۆتە سەر دۆخی ئازادی راگەیاندنەکان لە ١٨٠ وڵاتی جیهاندا کە تیایدا فینلاند،هۆڵەندا و نەرویج لە سەرووی ریزبەندی خۆیا جێ کردۆتەوە.

بە پیی ئەم راپۆرتەی هەواڵنێرانی بێ سنوور، پێوەرەکانی ئازادی راگەیاندن لە وڵاتانی وەک ئێران، چین، کۆریای باکور، سوریا  وئێریتریا لە نزمترین ئاستدایە.خاڵی جێی سەرنجی ئەم راپۆرتە دابەزینی ژاپۆنە بۆ پلەی ٧٢ی ئەم ریزبەندیە کە هۆیەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ دەسەتوەردانی دەوڵەتی لە کاروباری راگەیەنەکانی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com