فەڕەنسا بڕی یەک ملیار یۆرۆ یارمەتی ئۆردۆن دەدات

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە میانەی سەردانی یەک رۆژەی خۆی بۆ ئوردن لە گەڵ شای ئەم وڵاتە کۆبووەوە  و، سەبارەت بە پەیوەندیەکانی دوو هەردوولایەن و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە و جیهان باس  وگفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی”رای الیوم”، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسە  ومەلەک عەبدوڵای دووهەم شای ئۆردۆن، لە میانەی ئەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا جاختیان لە بەهێزکردنی هاوکار و پەیوەندی دوو لایەنە کردووە  وهەروەها لە پەیوەندی لە گەڵ کەرتی بەرێوەبەری ئاو، وەرزێڕی و وزە چەند یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.

ئۆلاند لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئۆردۆن لە گەل عەبدوڵڵا نسور، سەرۆکوەزیرانی ئۆردۆن کۆبووەوە  وجەختی لەوە کردۆتەوە کە فەڕەنسا، ئاراستەی یارمەتیدانی ئوردۆن و روبەروبوونەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە  و یەک لەوان مەسەلەی پەنابەرانی سوری، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڕی یەک ملیار یۆرۆ یارمەتی ئەم وڵاتە دەدەن. جێی ئاماژەیە فەڕەنسا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو نزیک بە یەک ملیۆن دۆلار هاوکاری و یارمەتی دارایی ئۆردنی کردووە.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەردانی بنکەی سەربازی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئوردن دەدات و لە لێدوانێکدا دەڵێت: کردنە ئامانجی هێزەکانی داعش لە سوریا و عێراق هەرچەند مەترسیدارە بێ بەڵام پێداگری لە سەر دەکەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com