نوچه‌نێت- سكای نیوز
ئاشتۆن كارته‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێران سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه له‌رزۆك ده‌كات، ئاماژه‌شی به‌وه دا كه هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو وه‌ك خۆیه‌تی دژی چالاكییه‌كانی ئێران بۆ له‌رزاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
كارته‌ر له چاوپێكه‌وتنیكیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدول له‌تیف زیانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو گوتی ، ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو رێككه‌وتوه، كه گه‌ڕانی ده‌ریایی هاوبه‌شییان هه‌بیت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به قاچاخ بردنی چه‌كی ئێران له ڕێگه‌ی كه‌نداوه‌وه.
كارته‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبوڵای لوبنانی، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی كاره قێزه‌ونه‌كانی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا، ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كان ده‌هێڵێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆر و موشه‌كه بالیستییه‌كانه‌وه هه‌یه.
له‌لای خۆشییه‌وه زیانی دەڵێت، ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان هان ده‌دات كه هه‌وڵی زیاتر بخاته گه‌ڕ بۆ تێكشكاندنی داعش و ده‌ركردنی له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها دووباره بنیات نانه‌وه‌ی ناوچه سوننه‌كانی عێراق وه‌ك پێشوو.