نوچه‌نێت- ده‌یلی ته‌له‌گراف
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، داعش 30% ی داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات به‌هۆی بچوك بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌ره خاكه‌ی داگیری كردبوو، كه وای له داعش كردوه نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلار مانگانه زیانی به‌ر بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش مژدانه‌ی له‌ناتوچوونی داعش و لێكهه‌ڵوه‌شانییه‌تی.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت، داعش 50% داهاته دراوییه‌كانی له‌ده‌ستداوه، له 80 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌وه بۆ 40 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه، پێشیوایه ئه‌م دابه‌زینه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ 20 ملیۆن دۆلار له چه‌ند مانگی داهاتوودا، ئه‌مه‌ش فشار ده‌خاته سه‌ر داعش و وا ده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌نگاوه‌ره‌كانی واز له داعش بهێنن و هه‌ڵبێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روون كردوه‌ته‌وه كه داعش ئه‌و داهاتانه‌ی له‌ده‌ست داوه، كه وه‌ك باج له خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌رده‌گرت كه داگیری كردبوون.
بۆیه داعش ئێستا باجی بەسەرئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاندوه كه له‌ژێرده‌ستی ماون، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی.
رۆژنامه‌كه گوتویه‌تی، داعش له مانگی نیسانی ساڵی 2014 داهاتی مانگانه‌ی 80 ملیۆن دۆلار بوه ، به‌ڵام له هه‌مان مانگی ئه‌مساڵدا بوه‌ته 54 ملیۆن دۆلار.
ده‌یلی ته‌له‌گراف دووپاتی ده‌كاته‌وه داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و خاكه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا داگیری كردبوو له‌ده‌ستی داوه، ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین كشانه‌وه داده‌نرێت له‌دوای فراوانبوونه‌كه‌ی پێش ساڵێكی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ژماره‌ی دانیشتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له 9 ملیۆن كه‌سه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 بۆ 6 ملیۆن كه‌س كه‌م بوه‌ته‌وه له ئێستادا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له عێراق و سوریا له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌كه له نوسینگه راوێژكارییه‌كانی به‌ریتانیاوه زانیوییه‌تی، كه هێرشه ئاسمانییه‌كان توانیوییانه نزیكه‌ی 25 هه‌زار چه‌كداری داعش بكوژن له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوه‌وه.