نوچە.نێت
کەسایەتی مرۆڤ دۆست ئەنجلینا جولی ،نمونەی ئەو ئافرەتانەیە کە خاوەنی هێزو توانا و ئیرادەیە، ئەنجلینا هەر وەک خۆی رایگەیاندوە شعارێکی هەیە لە ژیانیدا کە دەڵێت ” قسە وکردارت وەک یەک بێت” ، هەربۆیە تاتۆی ئەنجلینا هەمان هێما دەگەیەنێت کە بەزمانی عەرەبی لەسەر قۆڵی نەخشاندویەتی بە ناوی ” العزیمە” بە مانای شەهامەت و هێزو توانا.
ئەنجلینا، لەهەر سەختی وگیروگرفتێکدا بەییر خۆی دەهێنێتەوە کە دەبێت ئەم کەسە بەهێز بێت، هەنگاو بەهەنگاو لە کاتە ناخۆشەکاندا هێز و ئیرادە، ووشەیەکی زۆر گرنگ بوە بەرای جولی .
شایەنی باسە، ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجلینا توشی نەخۆشی” الانورکیسا” دەبێت، کە ئەم نەخۆشیەش وایکردوە کە ئەنجلینا توشی کەم خۆراکی ببێت، کە لە ئێستادا کێشی لەشی ٣٥ کیلۆ دەبێت، هەر وەک کێشی مناڵێکی تەمەن ٨ ساڵان .


