نوچەنێت
ماوەی چەند ڕۆژێكە چەندان پاڕلەمانتار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و لەنوێترین هەڵوێستیشیاندا داواکەی سەرۆكکۆماری عێراقییان ڕەدد کردەوە بەبیانووی ئەوەی ئەو داوایە نادەستوورییە، ئەمڕۆش موقتەدا سەدر کەسایەتی دیاری شیعەکان و سەرۆکی قەوارەی سەدر لە پاڕلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا دەکات پاڕلەمانتارە مانگرتووەکان واز لە مانگرتن بهێنن.
موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەخت لە بەردەوامی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکاتەوە و داوا لە خۆپیشاندەرانی “شۆڕشگێڕ” دەکات کاروباری فەرمانگەکانی حکومەت پەکنەخەن و بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوام بن لە خۆپێشاندانەکانیان، هەروەك سەدر تا ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پاڕلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پێكهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکانیشی دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا موقتەدا سەدر داوا دەکات نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراقییەکان ڕزگار بکەن لەو کێشانەی بەرۆکی بە عێراق گرتووە و داوا دەکات گەر بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەش بێت هاوکاری عێراقییەکان بکەن،هەروەك لەگەڵ دەرکردنی بەیاننامەکەشدا سهدر بڕیاریدا كارهكانی كوتلهی ئهحرار لهئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ههڵپهسێرێت، تا بهستنی كۆبونهوهیهكی پهرلهمان بۆ دهنگدان لهسهر كابینهی وهزاری تهكنۆكرات.