نوچەنێت
بڵاوکراوەی ئەمریکی دەیلی کاڵیر بە ئاماژەدان بە دۆخی ئابوری سعودیە و شکستی کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە دەوحە دەڵێت: دوژمنایەتی نێوان ئێران و سعودیە بووە هۆی شکست هێنانی کۆبوونەوەکە، بێگومان ئەم بابەتەش پەیوەندی نیوان ئەم دوو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات.
دەیلی کاڵێر لەم بارەوە دەنووسێت: دوژمنایەتی نیوان ئێران و سعودیە بووە هۆ شکست پێهێنانی کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە دەوحە، جگە لەمەش ئەم شکستە کار دەکاتە سەر وتووێژەکانی داهاتوو و گەلێک دەرهاویشتەی جددی سیاسی بەدوادا دێ.
کۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئەندامی ئۆپێک و تێکڕای بەرهەمهێنەرانی سەرەکی نەوت، لەوانە روسیا کاتێک بەرەوروو شکست بووە کە سعودیە داوای لە ئێران کرد ئاستی بەتهەمهێنانی نەوتی خۆی بەرز نەکاتەوە. نەگەیشتن بە رێککەوتن لەم بارەوە بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و، ئابووری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی زیاتر لە رابردوو بەرەو لاوازی برد. ئەمەش لە خۆیدا دەبیتە هۆی هاتنە ئارای سیاسەتێکی هیرشبەرانە لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا.
شکستی وتووێژەکانی دەوحە، بێگومان پەیوەندی نیوان ئێران و سعودیە بەرەو دۆخێکی ئاڵۆزتر دەبات. سعودیە و سێ وڵاتی عەرەبی سوننەی دیکە لە مانگی چینیوەری پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆیان لە گەڵ ئێران داخست. ئەم وڵاتانە لە هەوڵدان پیش بە چوونی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانیەکان بگرن.
جۆن ئالێن گای، سەرنووسەری بڵاوکراوەی”نەشناڵ ئینترێست” لەم بارەیەوە رای وایە: سعودییەکان لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا لە ماینەی دانیشتنی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە دژی ئێران، بە توندی جووڵانەوە و سیاسەتێکی هێرشبەرانەیان گرتە بەر. ئێرانیش لە دژی هەڵوێستی سعودیە و، وڵاتانی عەرەبی وەستایەوە کە پێیوابوو، سیاسەتێکی دژە ئێرانییان گرتۆتە بەر، بە تایبەت کە حزبوڵڵای لوبنانیان بە تیرۆریست ناوزەد کرد. ئالێن گای پێیوایە پەیوەندیەکانی نیوان ئێران و سعودیە، گەیشتۆتە ئاستێک کە حاڵەتێکی خراپتری بۆ پێشبینی ناکرێ.
ئێران بەشداری کۆبوونەوەکەی دەوحە نەبوو. هەر لە سەرەتاوە رایگەیاند کە ئامادە نییە ئاستی بەهەمهێنانی نەوتی خۆی رابگرێت. ئێران هاوکات بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پشکی ئەم وڵاتە لە ماوەی ساڵانی رابردوو و، پێش لە قۆناغی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان لە بازاڕی جیهانیی نەوت زەوت کراوە. هەر بۆیە بە نیازی گەڕانەوەی پشکی خۆیەتی. ئۆپیکێش نەیتونای سەرکەوتن بەدەست بێنێ، چونکە روسیا لە ئێستادا پشتیوانی لە سیاسەتی و هەڵوێست و بەرژەوەندیەکانی ئێران دەکات.
ئەلەکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی روسیا لە مانگی مارس بە کەناڵی تەلەفزیۆنی راشاتودەی گوتووە :ئێران لە دۆخێکی تایبەت دایە. وڵاتێکە کە نزمیترین ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیدایە. هەر بۆیە پیموابێت دەبێ بە شێوەیەکی جیا لە گەڵ ئەم وڵاتە مامەڵە بکرێ و چارەسەرێکی تایبەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
سعودیەکان تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیان کرد، کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان رۆژانە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل بەرز دەکەنەوە. کە ئەمە لە خۆیدا ئەوە راستیە دەخاتە روو کە پڕۆسەی بڕیاردان لەم بارەوە بە تەواوی رەهەندی سیاسی هەیە و، دەبیتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و بە تێکڕای وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لێی زەرەرمەند دەبن. لەم گۆشەنیگاوە دەکرێ بگوترێ کە بە بێ هاوکاری سعودیەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپێک هیچ کات دابەزین بە خۆوە نابینێت، ئەمەش بەو مانایە کە نرخی نەوت هەر وەک خۆی و بە شێوەیەکی رێژەیە لە خوارەوە دەبێت.
ئالێن گای بۆچوونێکی دیکەشی هەیە، دەڵێت: تا ئەو کاتەی روسیا پشتگیری هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئێران بکات، ئەگەری زۆر هەیە سعودیە لە سەر ئەم سیاسەتە نەوتیەی خۆی پیداگری بکات .ئەگەر سعودیەکان درێژە بە بردنەسەرەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان بدەن و نرخی نەوت لەو ئاستە نزمەدا رابگڕن، دۆخەکە بۆ روسیا مەترسیدارو کوشندە دەبێت. نرخی خوارەوەی نەوت لە ساڵی ٢٠١٥ بووە هۆی چووکە بوونەوەی ئابوری روسیا تا رێژەی٣.٧%.
بە پێی راپۆرتی ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی وزەی ئاکادمی زانستی روسیا، ئابوری روسیا بەردەوام لە حاڵەتی بچوکبووندایە، مەگەر ئەوەی کە نرخی نەوت لانی کەم بگاتە ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. نرخی ئێستای هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ٣٥ دۆلارە .وڵاتانی گەورەی ئەندام لە ئۆپێک بە هەمان شێوە لە دابەزینی نرخی نەوت زەرەرمەند بوونە. ڤێنیزۆئێلا ناچار بووە لە ئەمریکاوە نەوت هاوردە بکات و، لە بەردەم رووخان و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی ئابوری و کۆمەڵایەتیدایە.
سعودیە رەنگە بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئۆپێک دەتوانێ بەرەنگاری بەرهەمهێنانی نەوتی هەرزان ببێتەوە، بەو حاڵەشەوە دەبێ ئەم وڵاتە چاوەڕوانی کورت هێننای بودجە بکات تا ئاستی ١٤٠ میلیار دۆلار کە دەکاتە ٢٠%ی ئابوری ئەم وڵاتە. سندوقی نیودەوڵەتی دراو هۆشداری داوە کە سعودیە رەنگە لە پێنج ساڵی داتوودا ناچار بێت کە کەڵک لە (ذخایر مالی)خۆی وەربگرێت.
نەوتی هەزران هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەمریکا وتێکڕای وڵاتانی هاوردەکەری نەوت، بە تایبەت ئەندامانی هەژاری کۆمەڵگا کە بەشێکی زۆری داهاتی خۆیان تەرخانی کڕینی بەرهەمە نەوتیەکان دەکەن. ئەم جیاوازی بۆچوونە دەربارەی نەوت ،لە گەڵ جیاوازی روانینی ئێرانو سعویە لە بواری نرخی نەوت یەکدەگرێتەوە.
ئێران بە هۆی زۆری رێژەی دانیشتوانی زیاتر لە سعودیە، پێویستی بە نرخی باڵای نەوت هەیە چونکە سعودیە تەنانەت بە نرخی خوارەوەی نەوتیش بووبێت دەتوانێ دڵی خەڵکەکەی خۆی رابگرێت.
ئەم جیاوازی روانین و بۆچوونە بە رادەیەکی زۆر پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی نیوان ئەم دوو وڵاتەوە هەیە، ئەم پەیوەندیەش بە شێوەی ئاشکرا خۆی لە پرس وقەیرانەکانی سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەندا دەبینێتەوە. سعودیە نرخی نەوت تا ئە وئاستە راگرتووە کە زەبری خۆی لە ئێران بدات. ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ بەملاوە.