نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێك لە موختارەکانی باکووری کوردستان سەرۆك كۆماری تورکیا باسی کێشەکانی ناوخۆی تورکیا کرد و لە کۆبوونەوکەدا ڕایگەیاند “له‌م قۆناغه‌دا له په‌رله‌مانی تورکیا دەستدەکەین به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په “.
ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەکۆبوونەوەی لەگەڵ موختارەکانی باکووری کوردستان ڕایگەیاند” لەشەڕی دژی تیرۆر لەتورکیا زیانی زۆرمان پێگەشتووە بەوەی زیاتر 40 هه‌زار كه‌س له 35 ساڵی رابردوودا بوونه‌ته قوربانی، ڕێکاری زۆرمان گرتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڵام کێشەکان چارەسەر نەکران”.
ئاردۆغان ئاماژە دەکات و دەڵێت “پێشتر پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی دیموكراتیكمان راگه‌یاند، به‌ڵام نه‌كرا و دواتر پرۆژه‌ی برایه‌تی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان راگه‌یاند هه‌ر نه‌كرا و دواتر وتمان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی دیسان نه‌كرا و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریمان خسته ناو سه‌لاجه و ئێستاش قۆناغی ئۆپه‌راسیونه‌كانه ،یه‌كه‌م هه‌نگاویش له‌م قۆناغه‌دا له په‌رله‌مان به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
ئەم لێدوانانەی ئاردۆغان کاردانەوەی توندی لەلایەن پارتی دێمۆکراتی گەلانەوە لێکەوتەوە و هەرزوو فراکسیۆنی هادەپە لە پاڕلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە وتارێكدا لەبەردەم پاڕلەمانتارانی هادەپەدا، سەڵاحەددین دەمیرتاش ڕایگەیاند “پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه یاخو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو پارێزبه‌ندی یاسایی له سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام هیچ هه‌ڤاڵێكی ئێمه به قاچی خۆی بۆ لێپرسینه‌وه ناچێته دادگا و ئه‌مه‌ش به ئاسانی تێپه‌ڕ نابێت”.
دەمیرتاش لە وتارەکەیدا ئاماژە دەکات و دەڵێت “ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه هه‌موو له ده‌رچوانی زیندانن و نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له زیندان تێپه‌راندوه و ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوی ئێوه هه‌نگاومان ده‌بێت و به‌رده‌وامده‌بین له سه‌ر رێگای ئاشتی و واز له سیاسه‌تی دیموكراتیك ناهێنن، په‌رله‌مان هی ئه‌وانه، به‌ڵام ئێمه‌ش بێ ئه‌لته‌رناتیف نابین”.