نوچە.نیت
کچانی بەرازیل جوانیەکی لەرادەبەدەریان هەیە کە بە رێبەری جوانی هەژمار دەکرێن لە پاراستنی پێستیان و ئاگاداری کردنی روخساریان، هەروەها گرنگی بە لەش و لار و گەوەرەکردنی سمتیان دەدەن.
بە پێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، بەرازیلیەکان توێکڵی مۆز، بەهۆی بونی کانزای ،پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، بەکار دەهێنن بۆ سپی کردنەوەی ددانەکانیان و پاراستنی شەویلگە . هەربۆیە دەکرێ رێگای کچانی بەرازیلی بگرینە بەر بۆ پاکردنەوەی ددانەکانمان، هەروەها تێکەڵی قوڕ لەگەڵ ئاوی لیمۆ وەک هەویر دەخرێتە سەرفڵچەی دان شتن بۆ سپی کردنەوەی ددانەکان، قورەکە بۆ کوشتنی بەکتریا، لیمۆ بۆ پاکردنەوەی رەنگ زەردی ددانەکان، ئەم کردارە هەفتەی دوو جار دوبارە بکەرەوە سودی زۆری دەبێت.


