نوچه‌نێت- مێدیای ئه‌مریكی
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان گرنگییه‌كی زۆرییان دا به ناردنی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا دا بۆ عێراق، بۆ به‌هێز كردنی هێزه ناوخۆییه‌كان، كه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ست داعش.
ئه‌م رۆژنامانه لێدوانه‌كانی ئاشتۆن كارته‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكایان له به‌غدا گواسته‌وه، كه تیایدا وتی 217 كه‌سسی تر له هێزی ئه‌مریكا ده‌نێردرێن بۆ عیراق، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و هێزه ده‌بێته 4087 كه‌س، له‌گه‌ڵ 8 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری ئه‌پاتچی و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی موشه‌كیی دوورهاوێژ. ئه‌مه جگه له زیادكردنی پشتیوانییه لۆجشتییه‌كانی بۆ سوپای عیراق.
كریستیان سایه‌نس مۆنیته‌ر ده‌ڵێت، زیاد كردنی ژماره‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌پاتچی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی خیرا بێت بۆ ئه‌و دۆخه سه‌ربازی و ته‌كتیكییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه له‌وانه‌یه به زوویی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، له‌سه‌ر زاری كارته‌ره‌وه ده‌ڵێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران رازی بوه له‌سه‌ر ئه‌مه له كاتێكدا له ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی ئه‌نباردا ره‌تی كرده‌وه.
كارته‌ر گوتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، جێگه‌ی نزیكتر له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ل داعش ده‌گرن.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ده‌ڵێت، ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مریكییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كانه‌ی سوپای عێراق كارییان ده‌كرد، كه له ده هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوون، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كانه كار ده‌كه‌ن كه له دوو هه‌زار سه‌رباز پێكهاتوون و راسته‌وخۆ به‌شداری جه‌نگ ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵیست ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ڕاوێژكار و راهێنه‌ر و به‌رپرس و هاریكارییه لۆجستییه‌كانییه‌وه ده‌چێته ناو كه‌تیبه‌كانی سوپای عێراقه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت، گاری فۆلیسكی فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، له چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌م دوایه‌یدا گوتویه‌تی، كه ئێستا سوپای عێراق له چه‌ندین به‌ره‌ی جه‌نگدا بڵاو بوونه‌وه و وه‌ك پێویستیش هێزی مرۆیی نیه.