نوچه‌نێت- سی بی ئێس نیوز
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێیوایه، كه موسڵ له كۆتایی ساڵی 2016 ئازاد ده‌كرێت.
ئۆباما له چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی سی بی ئێس نیوز، شه‌وی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و پێیوایه، له كۆتایی ئه‌مساڵدا بارودۆخ له‌بار بێت بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، هاوكاری پێویست پێشكه‌شی سوپای عێراق ده‌كات بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
ئۆباما باسی ناردنی هێزی زیاتری بۆ عێراق كرد، له‌گه‌ڵ پێداویستی سه‌ربازی و فڕۆكه‌ی ئه‌پاتچی.
هه‌روه‌ها ئۆباما پێوایە، كه هێزه عێراقییه‌كان له زۆر جێگه به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له‌و ناوچانه‌ی كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ئاماژه‌شی به‌وه دا كه هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت بجه‌نگن بۆیه پێویسته هاوكاری زیاترییان پێشكه‌ش بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، به‌شداری هیچ جه‌نگێكی زه‌مینی ناكه‌ن، به‌ڵكو راوێژ و راهێنان زانیاری هه‌واڵگری پێشكه‌شی سوپای عێراق ده‌كات بۆ جه‌نگان له دژی داعش.