نوچە-ئیسنا
رێکخەری شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە جنێف ناسراو بە”گروپی ریاز”دژایەتی خۆی لە گەڵ پێشنیاری دیمەشق بۆ پێکێنانی دەوڵەتی گشتگیر خستە روو.
بە گوێرەی ماڵپەڕی”النشرە”ریاز حیجاب، رێکخەری شاندی باڵای دژبەرانی ئەسەد گوتویەتی: دژبەران جنێف بە جێ دێڵن و هەر بەم پێیەش رۆژی رابردوو چەند ئەندامێکی شاندەکەیان جنێفیان بە جێ هێشتووە.
ریاز حیجاب جەخت لەوە دەکاتەوە، کە قەیرانی سوریا بە بوونی بەشار ئەسەد هیچ چارەسەرێکی نییە.
ریاز حجاب کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکی بەشار ئەسەد بووە. خوازیاری یارمەتیدان و بەهێزترکردنی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەدە.
هەماهەنگی کاری شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە جنێف سەبارە بە سیستمی فیدڕاڵیەت بۆ سوریا رای وایە کە تەنها سوریەکانن کە بۆیان هەیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و، داهاتووی ئەم وڵاتە یەکلابکەنەوە.
ریاز حیجاب دەربارەی بانگەشەی ئەم دواییانەی نەتانیاهۆ کە گوتبووی، جەولان بەشێکە لە خاکی ئیسرائیل هەلوێستە دەکات و دەڵێت، بەرزاییەکانی جەولان تاهەتاهەتایە وەک بەشێک لە خاکی سوریا دەمینێتەوە،هەروەها حافز ئەسەد،سەرۆککۆماری پێشووی سوریا بەوە تۆمەتبار دەکات کە جەولانی بەخشیوەتە ئیسرائیل.