کۆماری ئازەربایجان فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەرمەنستانی کردە ئامانج

0

نوچە-ئیرنا

وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان رۆژی ئەمڕۆ سێ شەممە،١٩ ی ئەپریل رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئازەربایجانی کردۆتە ئەمانج .

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە کاتی سوڕان بە سەر بنکە سەربازیەکانی سوپای ئەم وڵاتە کراوەتەوە ئامانج.بە پێی راپۆرتەکان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە جۆری ئێکس-٥٥ بووە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان رایگەیاندووە، کە سەردانی ئەم دواییانەی سەرۆکۆماری ئەرمەنستان بۆ ناوچەیی قەرەباغ کردەوەیەکی تێکدەرانە بووە کە مەبەستی نانەوەی گرژی بووە.

حیکمەت حاجی ئۆف، وتەبیژی وەزارەت دەرەوەی ئازەربایجان دەڵێت: سەرۆککۆماری ئەرمەنستان بەم کارەی لە پلانیدایە بەشێک لە خاکی ئازەربایجان بخاتە سەر خاکی وڵاتەکەی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ، ئەرمەنستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە یەرڤان هۆکاری سەرەکی گرژی و ئاڵۆزیەکانە و، بەردەوام ئاگربەستی نێوان ئەم دوو لایەنەی پێشێلکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com