کلینتۆن: ترامپ کەرە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

پاڵیوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ بە”کەری دەیەی دوایی”وەسفدەکات.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی ئەمریکی”پۆلیتیکۆ”هێلاری کلینتۆن، لە وتووێژ لە گەڵ پرۆگرامێکی رادیۆیی لە رادیۆ نیۆیۆرک، لێدوان و کردوەکانی پاڵێوراوی کۆماری خوازەکان بەوە وەسف دەکات، کە پڕە لە بێ ریزی پێکردن و دەڵێت ئەم کاروکردەوانەی ترامپ مەترسیدارن.

کلینتۆن لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەی دەڵێت: ترامپ من دەترسێنێ. ئەو بابەتانەی کە باسی لێوەدەکات شیاوی کۆمەڵگای و وڵاتی ئەمریکا نییە. لیدوانەکانی نەک تەنها بێرێزی تێدایە بەڵکو مەترسیداریشن. مەبەستم ئەوەیە کە گیانی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە و کاروکرداری بە پێچەوانەی سروشتی مرۆڤایەتی و لادانە لە بەهاکانی ئەمریکا.

لەم پڕۆگرامەدا کە بەشێک تەرخان کراوە بۆ دیاریکردنی”کەری رۆژ”، کلینتۆن وێڕای ئاماژەدان بە کەر وەک هێمای دیموکراتەکان دەڵێت: من دیموکراتم، هەربۆیە کەری رۆژ بوون بۆ من شانازییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com