نوچە-شفقنا
برونۆ رۆدریگێز، وەزیری دەرەوەی کوبا دەڵێت”سەردانی ئەم دواییانەی باراک ئۆباما بۆ کوبا، هێرش و بێڕێزیکردن بوو بۆ سەر مێژوو و شارستانیەتی ئەم وڵاتە و زۆرتر بە ئامانجی فریودانی چینی بازرگانی نوێی کوبا بووە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی بی بی سی، برونۆ رۆدریگێز کە بەشداری حەوتەمین کۆنفڕانسی حزبی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە بووە، رایگەیاندووە: لەم سەردانەی ئۆباما بە چاوی خۆمان بینیمان، کە چۆناوچۆن هێرشکرایە سەر بیروڕا،ش ارستانیەتی و هێماکانی خۆمان.
وەزیری دەرەوەی کوبا هاتنی ئۆباما بۆ کوبا بەوە لێکدەداتەوە، کە ویستویەتی کەرتی تایبەتی ئەم وڵاتە بخاتە ژیر کاریگەرییەوە و سەرکردەکانی کوبا، لەم رووەوە نیگەرانن.
ئەب بەرپرسەی کوبا ئەوەش دەخاتە روو، کە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە کەرتی تیجارەت و بازرگانی تازەسەرهەڵداوی کوبا، پەروەردەی دژبەرانی ئەم وڵاتەیە.